په‌ندی پێشینیان به‌رهه‌می به نرخی مامۆستا هه‌ژاری موکریانی و پێک هاتووه له کۆمه‌ڵێک قسه‌ی خۆش و په‌ندی دایه گه‌وره‌کان و باوکه گۆره‌کانی کوردستانی خۆشه‌ویست. ئه‌مه‌یش نموونه‌یکیان
:
زمانت بگره ده‌ستم به دامان
تا ماوی بڵێ ئه‌ی زمان ئامان
دار ئه‌گه‌ر ساڵێک به‌ری نه‌هاورد
ناوێ بیبڕێ بیکه‌ی ورد و پرد
به ماڵی دنیا دڵت مه‌به‌سته
قه‌دیمی ده‌ڵێن وه‌ک چه‌ڵکی ده‌سته
نووشته‌ی مه‌لا و شێخ گشت فڕ و فێڵه
ئاخۆ چاره نووس له دوای کێ وێڵه
ئه‌مه‌ش له ئه‌سڵا په‌ندێکی کۆنه
له سه‌د ئاوی خه‌ی ته‌ڕ نابێ سۆنه
بێ سووچ و خه‌تاش ده‌گرێته‌وه شه‌ڕ
ئاور که گرتی چ وشک و چ ته‌ڕ
یاخوا له کای کۆن به‌ر نه‌بێ ئاگر
تا ئاوی پییا که‌ی ده‌یگرێ زیاتر
هێندێ ژن و مرد ده‌ردیان گرانه
شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵام زێڕن گه‌رانه
تا سامانت هه‌س دۆس فره خاسن
سه‌روه‌ت چوو له ده‌س که‌ی تۆ ئه‌ناسن؟
نانێ رۆژ په‌یدا بکه‌ی نانێ شه‌و
به‌ڵام نه‌کێشی منه‌ت له‌م و له‌و
ئه‌م په‌نده له گوێ بگره گه‌وهه‌ره
عیلمی بێ عه‌مه‌ل باخی بێ به‌ره
کێ چاڵ هه‌ڵ که‌نێ بۆ مه‌خلووقی خوا
خۆی تێ ده‌که‌وێ به ته‌وفیقی خوا
مه‌خوازه ئاوات به مردنی که‌س
عه‌مری تۆش ده‌روا وه‌ک من به عه‌به‌س
بۆ تاقه دۆستێک خۆت پیر و کوێر که‌یت
نه‌ک رۆژێ چه‌ن که‌س به ماڵت فێر که‌یت
ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شه‌وته
بیکه‌ی به میرات ، بیرێکی چه‌وته
مینبه‌ر و میحراب تێک بته‌پێنه
به‌ڵام دڵی که‌س دامه‌خورپێنه
ده‌ڵێن مزگه‌وت تێک بڕوخێنی
جورمی که‌متره له ڕوو شکێنی
هه‌رچێ بێکه‌سه هه‌ر خوایه که‌سی
له چی بترسی لێ ناخه‌له‌سی
بێجگه له‌و خوایه وا گیان ده‌ستێنێ
پشتک به کێ به‌ست ، ئه‌و ده‌یشکێنێ
سه‌ر بنه‌یته‌وه به جوانه مه‌رگی
باش تره له سه‌د ژینی سه‌گ مه‌رگی
به که‌م رازی به تا زۆرت ده‌بێ
هه‌شت بێ له مشت بێ نه‌ک نۆ بێ نه‌بێ
کاتێ هه‌شتت نا گرێوی نۆوه
ده‌ستت له فام و شعوور بشۆوه
نه‌کرده کاران مه‌به‌ن بۆ کاران
ده‌یان به‌ن پێیان مه‌سپێرن کاران
ئینسان نابێ ڕێی و شوێنی خۆی گووم کا
گولله سه‌رتا پای له‌شی کون کون کا
له‌م ئێرانه پڕ زمزمه‌ی دوێنێ
بۆی وێرانه دێ په‌پوو ئه‌خوێنێ
ده‌س به‌تاڵ فڕ و فیشاڵی وشکه
به‌غداد ناگیرێ به قوونه خشکه
خۆت په‌سه‌ندی که هه‌ر چێ پێت چاکه
خۆ نه‌دووراوی به منه‌و کاکه
bram, bistoma aw barhama i Mamosta Ali Abadi a w har aw mamostaia koi krdotawa, nak mamosta Hazhar Mokrian, balam dlnia nim bram.
hassanzirak 5 months ago
@hassanzirak
کاکه گیان تا ئه‌و ڕاده وا من خه‌به‌رم هه‌یه ئه‌م به‌رهه‌مه به ده‌ستی مامۆستا هه‌ژار کۆ بووته‌وه . ئیتر خوا ئه‌زانێ منیش ١٠٠% ناتوانم بێژم به‌رهه‌می هه‌ژاره
mamostahiwa 5 months ago
dastakant xosh bet!!
hassanzirak 5 months ago
@hassanzirak خۆش بیت کاکه گیان
mamostahiwa 5 months ago