"داوا ده‌كات پرۆسه‌كه به‌هێمنی به‌ڕێوه بچێت"
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه له مێژوی سیاسیی میله‌ته‌كه‌ماندا
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌عات 8:00ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان سه‌ردانی خوێندنگای ئازادی كرد له گه‌ڕه‌كی ئازادی و به‌شداریكرد له ده‌نگداندا.
دواتر له وته‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: پێم وایه ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه له مێژوی سیاسیی میله‌ته‌كه‌ماندا و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و گۆڕان و هیوادارم پرۆسه‌كه به‌هێمنی و دور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی: ده‌مه‌وێت لێره‌وه ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئێمه وه‌كو لیستی گۆڕان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌ر جۆرێك بێت قبوڵی ده‌كه‌ین.
داواشی له هاوڵاتیانی كوردستان كرد كه هێمنی و ئارامی پرۆسه‌كه بپارێزن.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد، 24 كیانی سیاسی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی دو ملیۆن و نیو هاوڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و پرۆسه‌كه‌ش به چاودێری ژماره‌یه‌كی زۆر له چاودێرانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
سڵاو له دایک‌و باوکت کاک نه‌وشیروان گیان خوا هه‌ر بۆ ئێمه‌ت بهێڵێت و بتهێڵێت بۆ تۆقاندنی جه‌لال و مه‌سعودی خاین
scofeo 10 months ago 3
مامه نه‌وه‌ی گیان کوبانی بم
halabjay88 2 years ago 2