من كێم :
له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردوستان، له شاری بۆکان، له ساڵی 1957 چاوم به ژین پشکوت. ناوی باوکم، سه‌لیم بووه، له هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی. به هۆی کۆچی دوایی باوکم له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا، من نه‌م دیوه. دایکم نێوی ڕه‌زیه بووه. دو برا و دو خوشکم هه‌یه که له خۆم گه‌وره ترن.
هه‌ر له منداڵی‌مه‌وه خولیای گۆرانی گوتن و فێربوونی موسیقا بووم. گوێم به ده‌نگی مامۆستای هه‌میشه زیندوو، حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر و ... و فۆلکلۆری پڕ له حه‌ز و تاسه و خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆکان کراوه‌ته‌وه. برای گه‌وره‌م، محمد، که خاوه‌نی ده‌نگیکی به سۆز بوو، کاریگه‌ریه‌کی یه‌کجار زۆری له سه‌ر من هه بوو و هانده‌رو سه‌رچاوه‌ی حه‌ز و خۆشه‌ویستی من بوو بۆ دونیای گۆرانی. ده‌توانم بڵێم ئه‌و هه‌وه‌ڵین مامۆستای من بووه که به داخه‌وه بۆ خۆی درێژه‌ی به‌م رێبازه نه‌داوه.
ژاندنی ئامێره‌ی که‌مان، لای مامۆستایانی به‌ڕێزم کاک ئه‌میر مینایی و کاک ره‌شید فه‌یز نیژاد فێر بووم. له ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانه بووم. له 1986 تا 1991 چوار به‌رهه‌می هونه‌ری‌م پێشکه‌شی کوردوستانی ئازیز کردوه.
له ساڵی 1991 به‌هۆی ده‌ست به‌سه‌ری و نه‌بوونی ئازادی له لایان رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران، مه‌جالی گۆرانی‌م لێ وه‌رگیرا و واته له کاری مامۆستاییش لا بردرام. تا راده‌یه‌ک که ژیانم که‌وته مه‌ترسی و ئێستا دوور له نیشتیمانی ئازیز له بریتانیا ده‌ژیم.
سه‌ر جه‌می ئاڵبۆمه‌کانی من پێنج دانه‌ن و به‌م زوانه شه‌شومین ئاڵبۆم ئاراسته‌ی لایانگرانی هونه‌ر و موسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌که‌م.
چاوه‌ڕوانی هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه و پێشنیارێکم!
bjit hassan darzi dangt narzet .supasish bo am hawre aziza ka am gorania xoshay dana.kak hassani darzi yadgaryaki gawraya la jyani mna.
kurdek22 3 years ago 9
Barasti bji bo aw dang & shewa gorani kotna... Eftekhareki gawray bo ema BOKANIAN. dast khosh & sarkawto bi....
kazhile 3 years ago 8