Kurdo Sweed ..Bary Grana Har Waku Kar ..

Loading...

Sign in or sign up now!
Alert icon
Upgrade to the latest Flash Player for improved playback performance. Upgrade now or more info.
189 views
Loading...
Alert icon
Sign in or sign up now!
Alert icon

Uploaded by on Mar 20, 2011

باری گرانە هەروەکو کەر..
هەر مرۆڤێ بۆ ئاغاکەی ببتە نۆکەر
هەر دۆڕاوەو هەر ئەشدۆڕێ وەک قومارچی
قەت نۆکەری بۆ هیچ کەسێ نابتە ئاس و نابتە جۆکەر

2..
هەر مرۆڤێ گوێڕایەڵی گەورەیەکی نالەباربێ و
ئەو گەورەیەش هەڵسوکەوتی لەگەڵ باری ، باری کەر بێ
وەک ئەو کەرە خزمەتکاری خزمەت ئەکا
هەتا ئەشمرێ هەر ئەبێ خزمەت کار بێ

3..
باری پشتی گەر ئاڵتون بێت هەر گرانە باری کەرێ
ئاڵتون چیە و چیە سەنگی
ئەگەر مرۆڤ ئەو ئاڵتونە حەیای بەرێ
گەڕ هەر گەڕە سەد کەس لەدەوریشی بگەڕێ
حوکمی زەمەن گەلێک قورسە و
ئەو زەمەنە هەتا سەریش بۆ کەس نیە
حوکمداریش ڕۆژێ دادێ وەردەگەڕێ

4..
باری لەقە وەک ئەو کەرە گشت نالەبار وە بێبارێ
هەرچی بکات مەسلەحەتە لەسەر پشتی ئەبتە بارێ
قەت قەت مەبنە داری دەستی هیچ زۆردارێ
گەر لەدەورتان بۆ دەورتان وەکو باران زێر ببارێ
5..
دەوری نیە ماڵ و سامان لای یەکێ بێت
بێقەدر بێـو نەگرێ قەدری
قەدری زۆرە لای هەمومان ئەو هەژارەی
کەبەخوێنی ڕێگا ئەگرێ لەزۆرداران وە لە غەدری

ئیمڕۆ ووشە وەک سەروەت و وەک سامانە
بۆ هەژار و کەم دەرامەت
ووشەی جوانی لەخزمەتی هەژارانە مرۆڤی خاوه‌ن کەرامەت
خــاوه‌ن ووشـــه‌ لەو ڕێیەدا ئەگەر بـمــرێ
سەری بەرزە هەتا ئەمرێ و هەتاکوو ڕۆژی قـیــامـه‌ت
..................
Honrawa w Dangy
Kurdo Sweed
کــــوردۆ ســـویــد
20091027

  • likes, 0 dislikes

Link to this comment:

Share to:
see all

All Comments (0)

Sign In or Sign Up now to post a comment!
Loading...

Alert icon
0 / 00Unsaved Playlist Return to active list
    1. Your queue is empty. Add videos to your queue using this button:
      or sign in to load a different list.
    Loading...Loading...Saving...
    • Clear all videos from this list
    • Learn more