bernamei gewresalan
به‌رنامه‌ی پێشبڕکێی حه‌وتوو له به‌رنامه‌ی منداڵانی تیشک تی ڤی
به‌رنامه‌یه‌ک که بۆ منداڵان دروست کراوه که بۆ منداڵان ناشێ، ته‌نانه‌ت باوکی منداڵه‌کانیش ناتوانن وڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه تا بگا به منداڵی هه‌ژاری که‌م ته‌مه‌ن. سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که میوانانی به‌رنامه‌که به وڵام دانه‌وه‌یه‌کی هاکه‌زایی و شانسی وڵام ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام به راستی ئایا ئه‌م پرسیارانه بۆ منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده‌بن؟!! به هیچ جۆرێک مه‌به‌ستم به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که نییه، چوونکه ئه‌وانه ده‌توانن خۆیان پێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه ده‌بێ که‌سێک هه‌بێ پێدا بچێته‌وه و یان ده‌بێ که‌سێک که له ده‌روونناسی منداڵ بزانێ سه‌یری پرسیاره‌کان بکا.
به‌رهه‌مه‌کانی نیچه هێشتا نه‌کراون به کوردی، ئه‌گه‌ر کرابێتشن، وه‌ک دڵۆپێکه له ده‌ریایه‌ک، ئیدی منداڵی بێ ئه‌زموون چۆن بزانێ نیچه کێیه؟!! یان قاره‌ی ئه‌قیانووسیه له کوێ هه‌ڵکه‌وتووه؟!!
بڕگه‌ی دووهه‌می به‌رنامه‌که زۆر زۆر له بڕگه‌ی یه‌که‌م باشتر بوو، چوونکه پرسیاره‌کان تا راده‌یه‌ک پێوه‌ندیان به ئه‌و شتانه‌وه بوو منداڵه‌کان ده‌یانناسیه‌وه.
Link to this comment:
All Comments (0)