په‌یکه‌ری پاشایه‌کی سێ هه‌زار ساڵه له سنه دۆزرایه‌وه
ئاسۆ ساڵح
سێ شه‌ممه 18ی نۆڤامبری 2008
له کاتی پان کردنه‌وه‌ی جاده‌ی نێوان گوندی حه‌سه‌ن ئاوا- سنه، پێنج گۆڕی مێژوویی دۆزرانه‌وه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاسه‌واره مێژوویه‌کان و گه‌شت و گوزاری سنه پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی رایانگه‌یاند که لانی که‌م ئه‌م گۆڕانه سێ هه‌زار ساڵ کۆنن. له‌م گۆڕستانه گۆڕه‌کان به شێوه‌ی دانیشتوو به خاک سپێردراون و هه‌ندێ ئامێری شه‌ر و ژیان له ده‌وروبه‌ری گۆڕستانه‌که دۆزرانه‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له ساته‌کانی سه‌ره‌تایی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانه، توانیویانه بیانبینن، ئه‌ڵێن که یه‌کێ له‌م گۆڕانه پاشایه‌که(دیمه‌نی ناردراو). ئه‌م په‌یکه‌ره به شێوه‌ی سالم له تابوتێکدایه که لایه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تابوته سۆرب و ساروجه و لایه‌ی ناوه‌وه‌ی زێرکاری کراوه. درێژایی ئه‌م تابوته‌که دروست به ئه‌ندازه‌ی درێژایی په‌یکه‌ره‌که‌یه. له ته‌نیشت سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره، یه‌ک (یا دوو) سندوقی زێڕ که زێریان له ناو دایه، له پاڵیا نه‌یزه‌یه‌ک(ئامێری شه‌ڕ) و له سه‌ر سینگ و ناوه‌ڕاستی په‌یکه‌ره‌که دوو سه‌فحه، یه‌کیان وه‌ک ماسی و ئه‌وی دیکه وه‌ک هه‌ڵۆ دانراون. له سه‌ر ئه‌م سه‌فحانه به شێوه‌ی خه‌تی پزماری چه‌ند که‌لیمێک نوسراون. هه‌روه‌ها له پشت سه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره و له سه‌ر دیواری تابوته‌که، ره‌سمێک ئه‌بینرێ.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یکه‌ره سالم ماوه، ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌و په‌یکه‌ره مومیاییانه که تا ئێستا دۆزرانه‌ته‌وه، له ناو پارچێک نه‌پۆشراوه.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی که ئه‌بینن، په‌یکه‌ری ئه‌م پاشایه‌یه. دیمه‌نی چوار په‌یکه‌ری دیکه له ته‌له‌ڤزیۆنی سنه بڵاو کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیمه‌نی ئه‌م پاشایه تا ئێستا له ته‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاناڵی پارێزگای کوردستان بڵاو نه‌کراون. به پێی وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که، به سرنج دان به‌وه‌ی که دزینی ئه‌م جۆره په‌یکه‌ره مێژوویانه پێشتر له کوردستان زۆر ڕووی داوه، ئه‌م نیگه‌رانیه هه‌یه که ئه‌م په‌یکه‌ره‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی دزرا بێت.
ئه‌م گۆرستانه که دۆزراوه‌ته‌وه، 500 متر له ته‌په‌ی مێژویی زاگرۆسی شاری سنه دووره که له پێرستی وه‌زاره‌تی ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی ئێران سه‌بت کراوه.
• جالبه که این مجسمه ساختگی هم در سوریه هم در عراق هم در ایران کشف شده.و همه به اون مینازند
این پادشاه ۳۰۰۰ ساله را اگر یک دور بچرخوننش، پشتش نوشته: یک دور بچرخوننش، پشتش نوشته: made in china
or
Hong Kong
eldirim 1 year ago
this mummy is kurdish king .because it is in kurdistan sanaja found,..........this mummy is not assyeries is not persian ,,,,,
kurdLorin 2 years ago
First of All I want to tell every one here that I am Kurd.
When I look at the video, the foots of the statue are joint to the sarcophagus in such a manner which make me think that it was made such that the statue was standing on the ground and not laying down.
I think that this statue was made for a TV program for children.
Kurds enemies are stupid because they are blinded by their racisms, nationalism must not make Kurds stupid like their enemies.
Urarto 3 years ago
What is this?
ApexIXMR 3 years ago