هۆنراوه : مه‌حوی
دیارم ده‌یری عیشقه، جێ به‌سووتن بێ له‌وێ ئه‌گرم
كه من مشتێ چڵ و چێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ئه‌گرم
نه‌گه‌ییه دامه‌نی ده‌ستی دووعا، جا ئه‌بمه خاكی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌ره‌ده‌م، ئه‌مجاره ڕێ ئه‌گرم
كه دادی یه‌ئسی خۆم برده لای ئه‌و عارفه تووند بوو
ووتی ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه، خوێنی تۆ له‌پێ ئه‌گرم
له ڕووسوری عیباده‌ت لام له ڕووزه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم
له‌سه‌رخۆچوونه، شه‌یدابوونه، قوڕ پێوانه، سووتانه
هه‌تا مردن، موحیببه‌ت ئێشی زۆره ڕیزی لێ ده‌گرم
چ شۆخه ئاگرم تێ به‌رده‌دات و پێم ئه‌ڵێ یا شێخ
به خاشاكی ئه‌ووت شوعله، عه‌سامه ده‌ستی پێ ئه‌گرم
كه سینه‌ی ڕێشمی به‌و تیغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد
وتی : په‌ژمورده‌یه ئه‌و لاله‌زاره، ئاوی تێده‌گرم
له پاداشتی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێگرێ، من به‌رقی تێده‌گرم
شوكر هۆشیاره مه‌حوی، تێده‌گا دنیا خه‌راباته
كه به‌د مه‌ستی بكا ئه‌هلی، خراپه‌ی بۆچی لێده‌گرم
rahmad lagort zabang swed
zabang19 9 months ago