تــــۆبڕوانـــــــــــــە...
ووڵات تــژی یە لەغـــــەدر ووڵات تـژی یە لەخائین
ووڵات پڕپڕە لە جــاســـــــــــــــــــــوس
ووڵات پڕە لە هەژاری
لەسایەی سەرکردەی گێل و دزو خوێن ڕێژوو بێ نـــامــوس
تـــۆ بڕوانـــــــــــــە...
وەكو زەمەنی ئاشـــــــــبەتاڵ
کەللەی زل و کەللەی پوتوو کەللەی بە تاڵ
هەمان عەقڵ و هەمان مێژوو هەمان زووخاڵ
لەسەر سنگمان نابێتەوە مـۆتەکەی دەر مۆتەکەی ماڵ
مـۆتەکە ســـەرۆکی بێ مـــــــــــــۆراڵ
تـــۆ بڕوانــــــــــە...
دوێــنێ شــەقیان لەبەرد هەڵدا
ئەمڕۆ لەناو دەمـــی ئێمــە
وەكو ووتیان،،پێڵاویان بۆ کورد زۆر دڕاند
بەڵام ئەمڕۆ قنگـــی ئێمە
دوێنێ بەردەوبەردیان ئەکرد
ئەمڕۆ ماڵ بە ماڵی ئێمە
دوێنێ نانە ڕەقیان ئەخـــوارد
بەڵام ئەمڕۆ خوێنی ئێمە
سەنگەرێکیان بەڕوی دوژمندا لێنەدا
کەچی ئەمڕۆ ماڵەکانمان بۆنی خوێنی جەستەی بابو برای لێدێ
چیتان ماوە لە مێژووتان بۆ ئێمەی هەڵهێنجنەوە
لەمانگی ئـــــــاب لە (٦٦) لە ئــاشـــبەتاڵ
لە خیانەت لە خۆکوژیــی...چیتان ماوە؟؟؟؟؟
ئەی ســـــــــــەرۆکی خاڵی لە پاکی و لە مـــۆراڵ...
تــــۆبڕوانـــــــــــــە...
ووڵات تــژی یە لەغـــــەدر ووڵات تـژی یە لەخائین
ووڵات پڕپڕە لە جــاســـــــــــــــــــــوس
ووڵات پڕە لە هەژاری
لەسایەی سەرکردەی گێل و دزو خوێن ڕێژوو بێ نـــامــوس
تـــۆ بڕوانـــــــــــــە...
وەكو زەمەنی ئاشـــــــــ...